نه‌رویج به‌نیازه‌ چیایه‌ك پێشكه‌شی‌ فینله‌ندا بكات


خه‌ندان- ئارام یوسف

حكومه‌تی‌ نه‌رویج بیرۆكه‌یه‌ك تاوتوێده‌كات كه‌ له‌ یادی‌ 100 ساڵه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ فینله‌ندا، چیایه‌ك پێشكه‌شی‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات.

ئیرنا سۆلبرگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ نه‌رویج به‌ گاردیان-ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستا حكومه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ ده‌كات و چه‌ند رێگرییه‌كی‌ كه‌م هه‌یه‌ كه‌ واده‌كات نه‌توانین بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بده‌ین، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشانه‌ ده‌ده‌ین.

ئه‌و پرسه‌ی‌ باسی لێوه‌ده‌كرێت بریتیه‌ له‌ زنجیره‌ چیاكانی‌ "هاڵتی‌" كه‌ به‌سنووی‌ فینله‌ندا و نه‌رویج-دا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌رچه‌ند به‌شی‌ زۆر ئه‌و زنجیره‌ چیایه‌ خاوه‌ندارێتی‌ بۆ فینله‌ندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رزترین لوتكه‌ی‌ چیاكه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ 1365 مه‌تره‌ سه‌ر به‌وڵاتی‌ نه‌رویجه‌.

كه‌ناڵی‌ "NRK" نه‌رویجی‌ بڵاویكردووه‌ته‌ه‌وه‌ كه‌ بیرۆكه‌كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و لوتكه‌یه‌ی‌ زنجیره‌ چیای‌ هاڵتی‌ پێشكه‌ش به‌ فینله‌ندا بكرێت، به‌مه‌ش نه‌رویج 40مه‌تر له‌ خاكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش واده‌كات نه‌رویج 0.015% خاكه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستبدات.

ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی‌ نه‌رویج ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوێرانه‌یه‌ بنێت، ئه‌وا به‌رزترین لوتكه‌ چیا فینله‌ندا ده‌بێت به‌و لوتكه‌ چیایه‌ی كه‌ نه‌وریج پێشكه‌شی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ ده‌كات.

ساڵی‌ 2015 له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ پێشنیاركراوه‌ و لای‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌ به‌گه‌رمی‌ پێشوازی‌ لێكراوه‌.


ئه‌م بابه‌ته 4641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM