بەرنامەيەکی هاوشێوەی فۆتۆشۆپ بۆ گالاکسی و ئايفۆن


خەندان – سەربەست نەجمەدين

بەرنامەی فۆتۆشۆپ يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری دەستکاری کردن و چاککردنی وێنە، توانيويەتی لە جيهاندا ببێتە يەکەمين بەرنامە لەو بوارەدا.

لە ئێستادا ئەو مۆبايلە زيرەکانەی سيستمی ئەندرۆيد يان ئای ئۆ ئێس ـيان لەسەرە لەلای خەڵکی گرنگييان پێدەدرێت و بەکارهێنەرێکی زۆريان هەيە، هەربۆيە کۆمپانياکان لە هەوڵی دروستکردنی بەرنامە و ياریی بەهێزدان بۆ ئەو دوو سيستمە.

 Snapseed- screenshot

کۆمپانيای گوگڵی ئەمريکی چەندين بەرنامەی گرنگی بۆ ئەو دوو سيستمە بەرهەمهێناوەو بەبێ بەرانبەر پێشکەشی بەکارهێنەرانی کردووە، يەکێک لەو بەرنامانەشی هاوشێوەی فۆتۆشۆپە و ناوی سناپسيدە.

سناپسيد بەرنامەيەکە لە بواری دەستکاری کردنی وێنەکاندا کاری پێدەکرێت و چەندين تايبەتمەندی گرنگ و بەهێز لەخۆدەگرێت، بە وتەی گوگڵ ئەگەر کەسێک شارەزای تيادا پەيدا بکات ئەوە دەتوانێت لە شوێنی فۆتۆشۆپ کار بە سناپسيد بکات لە مۆبايلەکاندا.

 Snapseed- screenshot

ئەم بەرنامەيە بۆ ئەو ئامێرانە بەردەستە کە ئەو دوو سيستمەيان لەسەرە وەک گالاکسی و ئايفۆن و ئايپاد و ئێچ تی سی و سۆنی و چەندانی ديکەش.

بەکارهێنەری دەتوانێت لە رێگەی ئاپ ستۆر يان پلەی ستۆر گەڕان بۆ "Snapseed" بکات و بەبێ بەرانبەر ئينستاڵی بکات.

ڤيديۆ:





ئه‌م بابه‌ته 5818 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM