فەيسبوک دوو بەشی نوێی بۆ پەيجەکان زيادکرد


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لە چوارچێوەی گۆڕانکارييەکانياندا بۆ سەرجەم پەيجەکان، کۆمپانيای فەيسبوک دوو بەشی نوێی بۆ ئەو پەيجانە زيادکرد کە لە تۆڕەکەياندا بوونيان هەيە.

 

بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پەيج لە ناو فەيسبوکدا وای لە کۆمپانياکە کردووە گۆڕانکارييەکان لەو لايەندا فەرامۆش نەکات و بەردەوام لە هەوڵی خزمەتگوزاری نوێ دا بێت بۆی.

Businesses Facebook

لە نوێترين کاريشياندا، فەيسبوک هەواڵی زيادکردنی هەردوو بەشی "شۆپينگ، سێرڤس"ی بڵاوکردەوە، کە يارمەتيدەرێکی باش دەبێت بۆ ئەو کۆمپانيا و لايانانەی لە رێگەی فەيسبوکەوە فرۆش بۆ کاڵا و کەلوپەلەکانيان دەکەن و دەيانەوێت بازاڕگيری ئەنجام بدەن.

لە بەشی سێرڤس بێجگە لەوەی بەکارهێنەر دەتوانێت کاڵاکان ببينێت لەگەڵ نرخەکەی دەشتوانێت راستەوخۆ نامە بۆ ئەو شوێنە بنێرێت و ئەو شتەی دەيەوێت تۆماری بکات بۆ کڕين.

Facebook Businesses the next web




ئه‌م بابه‌ته 4927 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌فەيسبوک‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM