PM:02:11:08/08/2016 خەندان
خه‌ندان، دانا ره‌زگه‌یی جه‌لال محه‌مه‌دی، ته‌مه‌نی 73 ساڵه‌و لهههفتهیهدا ته‌نیا دووجار كاری ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌ویش لهكۆڵنانی نزیكه‌ی 100 كیلۆ شمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سنووری باشووره بیباته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا، كه به‌شی خه‌رجی رۆژێك دهكاتو وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێن؛ نانه سكه ده‌ژین. له‌سنووری ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران (پارێزگای هه‌ولێر)، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كرێكاری كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌نزیكه‌وه باسی نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانیان بۆ په‌یامنێری خه‌ندان كرد‌و سه‌رباری قورسی كاره‌كه‌یان، هێشتا هه‌موو رۆژێك شمه‌كیان به‌رناكه‌وێت تاوه‌كو بیگوازنه‌وه. جه‌لال محه‌مه‌دی، ته‌مه‌نی 73 ساڵ جه‌لال محه‌مه‌دی دوو ساڵه كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات، هه‌رچه‌نده ته‌نیا خۆیی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماڵدا ماونه‌ته‌وه به‌ڵام كرێچییهو بۆ بژێوی رۆژانه‌ی ناچاره كاربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی زۆری تهمهنو پیرییه‌وه ناتوانێت ئه‌و دوو كاره‌ی له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستیده‌كه‌وێت ئه‌نجامیبدات. ئه‌و به‌خه‌ندانی وت "زۆر رۆژ هه‌یه ناتوانم باره‌كه ببهمو ده‌یفرۆشمه‌وه به‌كه‌سێكی تر، چونكه به راستی توانام نه‌ماوه‌و حاڵم خراپه". ئه‌گه‌ر كرێی گواستنه‌وه‌ی كۆڵێك شمه‌ك 150 هه‌زار تمه‌ن بێت له‌كاتی فرۆشتنهوهیهدا بهكارێكارێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه، جه‌لال موحه‌مه‌دی زیاتر له‌نیوه‌ی پاره‌كه بۆ خۆی ده‌بات. كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ڵێن، خراپی باری ئابوری‌و نه‌بوونی كار له‌ئیران ناچاری ئه‌و كاره‌ی كردوون، به‌شێكی زۆریشیان له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا روویان له‌هه‌رێم كرد بۆ كاركردن، پێش ئه‌وه‌ی باشووریش بكه‌وێته قه‌یرانی قوڵی داراییه‌وه. ره‌حیم یوسفی 42 ساڵ ره‌حیم یوسفی (42 ساڵ)، خه‌ڵكی پیرانشارهو پێشتر كاری قاچاخچێتی كردووه به‌ڵام دوای برینداركردنی له‌سه‌رسنوور 15 ساڵه كۆڵبه‌ری ده‌كات، كاتێك بۆ خه‌ندان ئه‌دوا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی 132 كیلۆ شمه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كۆڵ بیباته ناوخاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه. "خۆم ئێستا به‌ده‌ست ئازاری پشتمه‌وه حاڵم نیه، به‌ڵام مهبجبوری ژیان وای لێكردوم ئه‌م كاره قورسه بكه‌م،.. هه‌رده‌بێت ئه‌وه بكه‌م چونكه سێ منداڵم هه‌یه‌و ئه‌وان خوێندكارن"، ره‌حیم وایوت. هه‌ریه‌كێك له‌و شمه‌كانه‌ی بۆ كۆڵبه‌ره‌كان ئاماده‌ده‌كرێت له 80 كیلۆوه بۆ 150 كیلۆ ده‌بێت، كرێكاره‌كانیش دوای كۆكردنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ، به‌كۆڵ ده‌بێت به‌درێژایی نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر رێبكه‌ن تاوه‌كو كۆڵهكهیان ده‌گه‌یه‌ننه ناو رۆژههڵاتو له‌وێ راده‌ستی ده‌كه‌ن. خالد ناوی خوازراوی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه، ده‌ڵێت پێشتر له‌باره‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه قسه‌ی بۆ راگه‌یاندن كردووه‌و روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بووه‌ته‌وه بۆیه داوایكرد ناوی ئاشكرنهكرێت، ئه‌و خوێندنی زانكۆی ته‌واو كردووه به‌ڵام دانه‌مه‌زراوه‌و كاری كۆڵبه‌ری ده‌كات. ئه‌و كاتێك قسه‌ی بۆ خه‌ندان كرد، زوو زوو جگه‌ره‌كه‌ی به‌لێویه‌وه ده‌ناو دوكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژی، دڵگران دیاربوو به‌وه‌ی ده‌یڵێت "دایكم نیه‌و له‌گه‌ڵ دوو خوشكم ماوم له‌ماڵدا، باوكیشم به‌رووداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كردوه، بۆیه مه‌جبورم من بژێوی ژیان دابینبكه‌م". "ئه‌گه‌ر كاری ئێره‌ش بكه‌م هه‌ر فریا ناكه‌وم، ده‌بێت رۆژانی تر كاری تر بكه‌م چونكه خوشكێكم خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ته‌و ئه‌ركی زۆر قورسه، به‌رده‌وام دهبیـَت له‌دكتۆر بێت‌و ده‌رمانی بۆ بكڕین" خالید واده‌ڵێت. كرێی گواستنه‌وه‌ی هه‌ر كۆڵێك له‌شمه‌ك له‌باشووره‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌نێوان 150 بۆ 200 هه‌زار تمه‌نی ئێرانییه كه نزیكه‌ی 55 هه‌زار بۆ 75 هه‌زار دیناری عیراق ده‌كات (100 هه‌زار تمه‌ن به 36500 دینار بووه به‌نرخی 8ی ئه‌م مانگه). كرێكارێکی كۆڵبه‌ر له‌سنووری ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌كۆی ئه‌و پێنج هه‌زار كرێكاره‌ی له‌سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئاماده‌بوونیان هه‌یه، رۆژانه له‌نێوان 1000 بۆ 1500 كه‌س رۆژانه كاری كۆڵبه‌ری ده‌ستده‌كه‌وێت. ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، به‌دووری 183 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێرو له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێرانه، یه‌كێك له‌و خاڵه سنورییانه‌ی رۆژانه جموجۆڵی زۆری بازرگانی له‌نێوان ههرێمو تاران‌دا تێداده‌كرێت. ئه‌حمه‌د ناوی خوازراوی هاوڵاتیه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر قاچاخچێتی كردووه نه‌یده‌ویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌و پێشتر برینداركراوه‌و دوو پلاتین لهقاچیدا دانراوه، بژێوی دوو خێزانی له‌سه‌ره وه‌كو خۆی دهڵێتو ئێستاش زۆر به‌زه‌حمه‌ت، ده‌توانێت كاری كۆڵبه‌ری بكات. ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه، كارتێكی میلییان بۆ كراوه‌و هه‌ر كه‌سێك له‌و رێگه‌پێدانه‌ی نه‌بێت، ناتوانێت له‌سنووره‌كه كاری كۆڵبه‌ری بكات. سنووری ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌و شمه‌كانه‌ی كۆڵبه‌ران بۆ له‌هه‌رێمه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌گوازنه‌وه، زۆر بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت له‌وانه، قاپ‌و قاچاغ، پێدوایستی ناوماڵ، كه‌لوپه‌لی جوانكاری‌و ئارایشت له‌گه‌ڵ جل‌و به‌رگ چه‌ندین شتی تر. ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ته‌نیا شوێن نیه كاری كۆڵبه‌ری تێدا ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵكو له‌خاڵه سنوریه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئێران به‌تایبه‌ت باشماخ له‌قه‌زای پێنجوێن‌و په‌روێزخان له‌قه‌زای كه‌لار-یش، ئه‌و جۆره كاركردنه هه‌بووه.
ئه‌م بابه‌ته 1422 جار خوێنراوهتهوه