راستی و دروستی ئاشکراکردنی ژمارە مۆبايلەکانی ناو فەيسبوک


خەندان – سەربەست نەجمەدين

کۆمپانيای فەيسبوک، بێجگە لە ئاپەکانی فەيسبوک و مەسنجەر بۆ مۆبايلە زيرەکەکان، چەندين بەرنامەی ديکەی بەرهەم هێناوەو لە بەردەستدايە بۆ بەکارهێنان لە بازاڕە ئەليکترۆنييەکاندا.

بەرنامەی "Hello" يەکێکە لەو بەرنامانەی ديکەی فەيسبوک کە نزيکە لە مەسنجەرەوە بەڵام ئەميان بۆ کاری پەيوەندی بەکاردەهێندرێت و هەمان رۆڵی بەرنامەی "فۆن"ی مۆبايلەکانی هەيە.



يەکێک لەو تايبەتمەندييە جياوازانەی لەگەڵ بەرنامەی فۆن هەيەتی، ئەوەيە ئەم بەرنامەيە بە مەسنجەرەوە پەيوەست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پێشاندانی ژمارەی مۆبايلی هەندێک لەو هاوڕێيانەی بەکارهێنەر لە فەيسبوک بوونيان هەيە.

لەماوەی رابردوو وا بڵاوکرايەوە ئەو بەرنامەيە سەرجەم ژمارە مۆبايلەکانی بەکارهێنەر لەناو فەيسبوک ئاشکرادەکات بەڵام لە بنەڕەتدا بەوجۆرە نييە و تەنيا ئەو ژمارانە پێشان دەدات کە بەکارهێنەر خۆی رێگەی داوە، واتە "پەبڵيك يان بۆ هاوڕێکان"ی کاراکردووە.



لە کۆتايدا بەکارهێنەرانی بەرنامەی "Hello" دەتوانن بەبێ هيچ دوودڵييەک ئەو بەرنامەيە لە جێگەی فۆنی مۆبايلەکانيان بەکاربهێنن و پەيوەندی لە رێگەيەوە ئەنجام بدەن.

ئەم بەرنامەيە تايبەتمەندييەکی گرنگ لە خۆدەگرێت ئەويش ئەوەيە ئەگەر هاتوو کەسێک ئەو بەرنامەيەی بەکارهێنا بۆ پەيوەندی کردن، ئەگەر مەسنجەر يان واتسئاپی هەبێت ئاگادارت دەکاتەوە لە يەکێک لەو بەرنامەيانەوە پەيوەندييەکە ئەنجام بدەيت.

 

ڤيديۆ:







ئه‌م بابه‌ته 6709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌فەيسبوک‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM