چوار كۆڵبه‌ر له‌مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆڵبەرێک لە سنوری هەرێمی کوردستان و ئێران

خه‌ندان- دانا ره‌زگه‌یی

چوار كۆڵبه‌ر له‌مه‌ریوان گیانیانله‌ده‌ستداو نۆی تریش برینداربوون، ئه‌وه‌ش له‌پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له‌شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو روویدا له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتاو مازدایه‌ك، كه‌ توێتاكه‌ 13 كۆڵبه‌ری تێدابوو.

فه‌ردین، محه‌مه‌د كه‌ خاڵه‌ی‌ له‌نێو برینداره‌كانی ئه‌و رووداوه‌دایه‌، به‌خه‌ندان-ی وت "شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10ی شه‌و، له‌ئاوایی ده‌رناخێ‌ سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌موویان كاری كۆڵبه‌ریان ده‌كرد له‌سه‌ر سنوور به‌داخه‌وه‌، چوار كه‌سییان بوونه‌ قوربانی‌و نۆی كه‌سی تریشیان برینداربوون".

وتیشی كه‌ سێ له‌برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته‌.

له‌سنووری‌ ده‌روازه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران‌و باشماخ، به‌هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ قورسه‌كان‌و ساڵانه‌ له‌ڕووداوی جۆراوجۆردا ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر ده‌بنه‌ قوربانی.

له‌سنوره‌كانی نێوان ئێران‌و هه‌رێمی كوردستان دوو جۆر كۆڵبه‌ری هه‌یه‌، به‌شێكیان به‌قاچاغ‌و كه‌لوپه‌لی نایاسایی ده‌گوازنه‌وه‌، ئه‌مانه‌ مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌ به‌هۆی رێگری پاسه‌وانان‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنوور، به‌ڵام به‌شێكی تریان به‌پێی رێنمایی ده‌روازه‌كانی سه‌ر سنوور كارده‌كه‌ن.



ئه‌م بابه‌ته 1030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM