فەيسبوک شێوازی کۆنتڕۆڵ کردن و راگرتنی ريکلامەکانی راگەياند


خەندان – سەربەست نەجمەدين

تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک، لە رێگەی ژووریهەواڵی خۆيانەوە، چۆنيەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ريکلام و سپۆنسەرەکانی بۆ بەکارهێنەرانی خستەڕوو.

فەيسبوک لە ساتی بوونی بە جيهانييەوە توانيويەتی لە رێگەی ريکلام و سپۆنسەرکردنەوە قازانجێکی مادی زۆر بکات و ساڵانە داهاتێکی يەکجار زۆر بۆخۆی دەستبەربکات.

بەڵام هەندێک جار ئەو ريکلام و سپۆنسەرانە دەبێتە هۆی مايەی بێزارکردنی بەکارهێنەران، بەجۆرێک ناچاريان دەکات پەنا بەرنە بەر بەرنامەيەک يان رێگەيەک بۆ بنەبڕ کردنی ئەو جۆرە ريکلامانە.

بەڵام لە کۆتايدا فەيسبوک رايگەياند، هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت کۆنتڕۆڵ بەسەر ئەو پڕوپاگەندانەدا بکات و بە ئارەزووی خۆی رێگە بەو جۆرە بدات کە خۆی دەيەوێت و حەزی پێدەکات، وەک لەم ڤيديۆيەدا روونکراوەتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌فەيسبوک‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM