ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی گرنگ زياد دەکات


خەندان – سەربەست نەجمەدين

تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام سەرقاڵی تاقيکردنەوەی تايبەتمەنديیەکە کە لەکاتی کاراکردنيدا سوودێکی زۆر بە بەکارهێنەرانی دەگەيەنێت.

لەوبارەيەوە پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە، ئينستاگرام دەيەوێت تايبەتمەندی "Save Draft" زياد بکات، کە لە رێگەيەوە دەتواندرێت بابەتەکان رەشنووس بکرێت و دواتر لەکاتێکی دياريکراو يان مەبەستدا لەلايەن بەکارهێنەرەکەوە بڵاوبکرێتەوەو پۆست بکرێت.

Instagram testing a ‘Save Draft’ feature it should just roll out to everyone

ئەم تايبەتمەندييەش لە زۆرێک لە ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی ديکەدا کارايە وەک فەيسبوک و تويتەر، ئينستاگراميش دەيەوێت لەو رێگەيەوە سوود بە بەکارهێنەرانی بگەيەنێت.

جێگەی بيرهێنانەوەيە لەماوەی رابردوو ئينستاگرام گەورەترين گۆڕانکاری لە بەرنامەکەيان ئەنجامدا ئەويش زيادکردنی بەشی ستۆريس بوو، کە لە بنەڕەتدا هاوشێوەی ستۆريسی سناپچات وايە و دەوترێت کۆپی کراوی ئەوانە.

سەرەتاو وەک هەموو جارێک تايبەتمەندی رەشنووسی بابەتەکان بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس زياد دەکرێت، لە رێگەی نوێکردنەوەوە دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەران.

Instagram Save Draft

FullSizeRender


ئه‌م بابه‌ته 5179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئينستاگرام‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM