ناو و تايبەتمەندی مۆبايلە نوێيەکەی ئێڵ جی ئاشکرا کرا


خەندان – سەربەست نەجمەدين

کۆمپانيای ئێڵ جی کۆری، بەدەر لە ئامێرە کارەباييەکان توانيويەتی لە ئامێرەکانی مۆبايليشدا سەرکەوتن تۆمار بکات و ئەمجارەيان بە بەرهەمێکی ناوازە رکابەری گالاکسیيە نوێيەکە دەکات.

پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە، رۆژی شەشی ئەيلولی ئەمساڵ ئێڵ جی لە ويلايەتی سان فرانچيسکۆ لە ئەمريکا، بەرهەمێکی نوێی بەناوی "LG V20" رادەگەيەنێت کە کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت.



بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئێڵ جی ڤی ٢٠، وەشانی نوێی سيستمی ئەندرۆيدی لەسەر دەبێت کە يەکەم مۆبايلە ئەو وەشانەی لەسەر بێت کە بە ٧.٠ نوگە ناودەبرێت، شاشەکەشی ٥.٧ ئينج کواد ئێچ دی دەبێت، هەروەها تەکنيکی سناپدراگۆنی ٨٢٠ی تيا بەکارهێندراوە.

وەک ئاماژەی پێدراوە، رامی ئەم ئامێرەی ئێڵ جی چوار گێگابايتە و دەرچەی يو ئێس بييەکەی لە جۆری سييە، کامێراکەشی وەک ئێڵ جی جی پێنج وايە.




 


ئه‌م بابه‌ته 2571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئێڵ جی‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM