ئاستی‌ فرۆشتنی‌ دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق بڕی 150 ملیۆن دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌

خه‌ندان-

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق، ئه‌مڕۆ بڕی 150 ملیۆن دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆوه‌بینی‌ به‌راورد به‌رۆژی‌ پێشتر، كه‌ 119 ملیۆن دۆلار بوو.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  بڕی 150 ملیۆن و 128 هه‌زار و 953 دۆلاری‌ به‌ نرخی‌ 1182 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووه‌، له‌پرۆسه‌ی‌ فرۆشتنه‌كه‌شدا 29 بانك و 16 كۆمپانیای‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ به‌شدارییان كردووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ بڕی‌ فرۆشتنی‌ دۆلار به‌ بانك و كۆمپانیاكانی‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 116 ملیۆن و 753 هه‌زار و 953 دۆلار، كه‌ 33 ملیۆن و 375 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی‌ كاش فرۆشراوه‌.    

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتن‌و كڕینی‌ دۆلار به‌ به‌های‌ 1182 دینار كرده‌وه‌، به‌های‌ فرۆشتنی‌ دۆلاریشی‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ به‌ 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كه‌ عموله‌ی‌ 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێكی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌.

فرۆشتنیش به‌شێوه‌ی‌ كاش به‌ به‌های‌ 1182 دینار بووه‌ بۆ دۆلارێك، كه‌ 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك عموله‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵدابووه‌.

به‌پێی‌ ئامارێك، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2016 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق 18 ملیار و 878 ملیۆن و 954 هه‌زار و 329 دۆلاری‌ له‌ فرۆشتنی‌ ئاشكرای‌ دراوه‌ بیانییه‌كاندا فرۆشتووه‌.

بانكی‌ ناوه‌ندی‌ پێشتر رێنمایی‌ بۆ بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و كۆمپانیاكانی‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ و كۆمپانیاكانی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ دراوه‌ بیانییه‌كان ده‌ركرد، كه‌ ده‌بێت بڕی‌ فرۆشتنی‌ دراوی‌ بیانی‌ و دۆلاری‌ ئه‌مریكایی‌ له‌پێنج هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ سێ‌ هه‌زار دۆلار كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بكه‌ن، دراوی‌ دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كانیان دابین بكه‌ن.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌های‌ دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مڕۆش به‌های‌ 100 دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌  به‌ 128 هه‌زار 700 دینار بوو.


ئه‌م بابه‌ته 3007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM