داعش چه‌ند كه‌سێك به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ده‌كوژێت

وێنه‌كان له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی‌ داعشه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

خه‌ندان- ئارام یوسف

به‌بیانووی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ ناشه‌رعی‌، چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش سزای‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌ده‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌ كه‌سێك له‌ بینایه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ فڕێده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ ولایه‌تی‌ جه‌زیره‌ی‌ داعش(باره‌گاكه‌ی‌ له‌قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ره‌) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چه‌كدارێكی‌ داعش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ باس له‌حاڵه‌تێكی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر مێردمنداڵێك‌و قسه‌كه‌ره‌كه‌ی داعش ده‌ڵێت پێَویسته‌ ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و تاوانه‌ به‌ تووندترین شێوه‌ سزابدرێن.

ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات"تاوانباره‌كه‌ خۆی‌ دانی به‌ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌دا ناوه‌".

دواتر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ داعشه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تباریان كردووه‌ به‌و ده‌ستدرێژییه‌ له‌بینایه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ به‌چاو به‌ستراوی‌ فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌و گیانله‌ده‌ستده‌دات.


وێنه‌كان له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی‌ داعشه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

هه‌ر له‌وگرته‌ ڤیدیۆییه‌دا چه‌كداره‌كانی‌ داعش سزای‌ سێ كه‌سیتر ده‌ده‌ن به‌تاوانی‌ ئه‌نجامدانی‌ زیناو هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ 100 جه‌ڵدیان لێده‌درێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش به‌ به‌رچاوی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر منداڵیان تێدایه‌.

هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌ بیانوی‌ سیخوڕیكردن بۆ هێزه‌ عیراقییه‌كان دوو كه‌س كه‌ جلوبه‌رگی‌ پرته‌قاڵییان له‌به‌ركردوون گولـله‌باران ده‌كه‌ن.

داعش ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه‌ پێشتر ئه‌ندامی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوون‌و دوای‌ هاتنی‌ داعش ئاماده‌نه‌بوون تۆبه‌ بكه‌ن‌و له‌سه‌ر كاركردنیان بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بوون".


ئه‌م بابه‌ته 28878 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM