وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق ده‌ستيله‌كاركێشایه‌وه‌


خه‌ندان- محه‌مه‌د به‌ختیار

به‌هۆی‌ رووداوی‌ سوتانی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ منداڵان له‌ شاری‌ به‌غدا، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.

ئه‌حمه‌د ردێنی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق بۆ خه‌ندان وتی‌: "عه‌دیله‌ حه‌مود، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ و له‌ به‌رنامه‌ی‌ (الی‌ اڵاخر)ی‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كاندا ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌".

وتیشی‌: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ به‌هۆی‌ رووداوی‌ سووتانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ یه‌رموك-ه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ به‌غدا به‌هۆی‌ شۆرتی‌ كاره‌باوه‌ گڕیگرت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌كات و ئه‌ویش بڕیار له‌ په‌سه‌ندكردن یان نه‌كردنی‌ ده‌دات.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەی منداڵبوونی یەرموك لەبەغدا 30 كەس گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ بوون.

د. ئەحمەد ردێنی وتەبێژی وەزارەتی تەندووستی عیراق خەندانی ڕاگەیاند، بە هۆی ئاگر کەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی یەرموک ، ٣٠ ژن و منداڵ خنکاو و سوتاون.

ئاگرەکە به‌ره‌به‌یانی‌ ئەمڕۆ روویداوە و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێت پێدەچێت بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت.
 
راشیگه‌یاند كه‌ 7 منداڵی دیکە و 29 ئافرەت لە نەخۆشخانەکەدا رزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە.

ئه‌م بابه‌ته 2030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM