فلتەرێکی سناپچات بەکارهێنەر زۆر لەشێوەی خۆی جوانتر دەردەخات


خەندان- ڕەوا مەحمود

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپچاتفلتەرێكی نوێی بۆ بەكارهێنەرانی بڵاوكردەوە كە بووەهۆی كۆكردنەوەی زۆرترین هەوادار، ئەو فلتەرەش بریتییە لە تاجێك كە كۆمەڵێك پەپولەی ئاڵتوونی لەسەر سەری بەكارهێنەرەكە دەردەكەون، بەڵام گرنگترین خەسڵەتی ئەم فلتەرە لە باریككردنەوەی دەموچاو و گەورەكردن و ڕووناككردنەوەی چاوەكاندا خۆی دەبینێتەوە، بەجۆرێك كە كەسی بەكارهێنەر زۆر جوانتر لە شێوەی ڕاستەقینەی خۆی دەردەكەوێت.



ئەو خانمانەی جیهان كە سناپچات بەكاردێنن، لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەربڵاو دەستیان داوەتە بەكارهێنانی ئەم فلتەرە و بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان، هاوكات زۆرێك لەو خانمانە دان بەو ڕاستیەدا دەنێن كە ئەم فلتەرە لە شێوەی ڕاستەقینەی خۆیان جوانتر نیشانیان دەدات، تەنانەت هەندێكیان ئەو فلتەری پەپولەیە بە هەڵخەڵەتێنەر ناو دەبەن.

بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە گەورەیەی كە فلتەری پەپولە ئاڵتونیەكە لە ڕووخساریاندا دەیكات، زۆرێك لە بەكارهێنەرانی سناپچات ئەو وێنانە دەكەنە وێنەی پرۆفایلی ئەكاونتەكانی دیكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیە جیاوازەكانی وەك فەیسبوك و ئینستاگرام.

س.م

Zoe likened herself to a forest fairy and said 'I can catfish all y'all with this filter'

While another said she knew the filter was overused - perhaps due to its beautifying qualities

Jazmyn reminded her followers that she didn't always look like how she did with the filter on

And one Twitter user admitted that the Snapchat filter 'had her heart'

But Sam Kelly was not impressed, stating that filter would allow women to 'catfish us all even more'







ئه‌م بابه‌ته 6113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌سناپچات‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM