هەرێم؛ نرخی دۆلار بە بەرزبوونەوە دەستی پێكرد

نرخی‌ 100 دۆلار به‌ 128 هه‌زارو 750 دیناری‌ عیراقییه‌

خەندان- 

نرخی‌ 100 دۆلاری ئەمریكی لەكاتی كردنەوەی‌ بازاڕدا لەهەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بە 128 هەزارو 750 دیناری‌ عیراقییە، ئەوەش بەراورد بە نرخی دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینیوە. 

ئاكام عەبدوڵا لەكۆمپانیای‌ سمبولی‌ هەڵەبجە بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو بەخەندانی‌ وت"نرخی‌ 100 دۆلار لەكاتی كردنەوەی‌ بازاڕدا بە 128 هەزارو 750 دینارە، ئەوەش بەراورد بە نرخی دوێنێ‌ كە 128 هەزار و 700 دینار بوو، بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی". 

هاوكات 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە ئەوەش هەمان نرخی دوێنێیە، پاوەندیش بەهەمان شێوە بە 167 هەزار و 500 دینارە،  100 هەزار تمەنی‌ ئێرانیش بە 36هەزارو 750 دینارە، 100 لیرەی‌ توركیش بە 43 هەزارو 500 دینارە.

نرخی‌ دراوە بیانیەكان بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ 111 دۆلارو 50 سەنتەو 100 پاوەندیش بەرامبەر 130 دۆلار و 40 سەنتە.


ئه‌م بابه‌ته 7315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM