خه‌ندان-ئاواره حه‌مید
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بڕیاریداوه به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی 210 ملیۆن دینار بۆ ده‌رمان، ئه‌وه‌ش دوای گومانی دوو په‌رله‌مانتار دێت له‌سه‌ر شێوازی كڕینی، هه‌رچه‌نده ده‌رمانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان بووه له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش-دا.
مانگی 8ی 2014 كاتێك داعش هێرشیكرد، هه‌زاران خێزانی ئێزیدی ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك بوون‌و وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش كاتێك سهردانیكردنو له‌بارودۆخی ئێزدییه‌كان كۆڵییه‌وه، به‌په‌له بڕیاریدا بهخهرجكرنی بڕی 210 ملیۆن دینار بۆ كڕینی ده‌رمان.
بڕیاره به‌په‌له‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، له‌كاتێكدایه به‌پێی رێنماییه‌كان، به‌ر له‌كڕینی ده‌رمان پێویست ده‌كات "فهرمانو لیژنه‌ی كڕین" هه‌بێت، ئه‌و ناڕونییهش بۆ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار زوڵفا مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری تهندروستیو ژینگه، له‌گه‌ڵ مریه‌م سه‌مه‌د جێگری، جێگه‌ی گومانه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردوو په‌رله‌مانتار -له‌فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان‌و یه‌كێتین-، ماوه‌ی 10 رۆژه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه دهكهنو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان كردووه، ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌شیان تائێستا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بووه به‌بڕیاری دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم.
كڕینی ده‌رمانه‌كان بۆ مانگه‌كانی كۆتایی ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك وه‌زیری ته‌ندروستی یاوه‌ری به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی كردووه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش له‌پارێزگای دهۆك به‌تایبه‌ت ئێزدییه‌كانی شه‌نگال، راسته‌وخۆ فه‌رمانیكردووه به‌كڕینی دهرمانو كه‌لوپه‌لی پزیشكی.
دارا ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌دوابه‌دوای فه‌رمانه تهلهفونییهكهی وه‌زیر، به‌شی دهرمانو كه‌لوپه‌لی پزیشكی ئاگاداركراوه‌ته‌وه بهدابینكردنو كڕینی ده‌رمان به‌به‌های 210 ملیۆن‌و 585 هه‌زار دینار.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی خه‌ندان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان‌و جێگره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووتر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان كردوه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆیان كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه دروستبووه.
مریه‌م سه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه، به‌خه‌ندان-ی وت "به‌ڵی له‌گه‌ڵ وه‌زیر دانیشتن‌و باسی دۆسییه‌كه‌مان كرد، وه‌زیر وتی ده‌كرێت هه‌ڵه‌یه‌ك روویدابێت، بۆیه لیژنه‌یه‌كی ته‌حقیقی پێكده‌هێنین".
هاوكات زوڵفا مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری تهندروستیو ژینگه له‌په‌رله‌مان به‌خه‌ندانی وت "نه‌بوونی فه‌رمانی كڕین‌و لیژنه‌ی كڕین گومانیان دروست كردوه".
به‌پێی ئه‌و نوسراوانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌كه‌دا وێنه‌یان به‌خه‌ندان دراوه، چه‌ند مانگێك دوای كڕینی دهرمانهكانو له 21-12ی 2014دا ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌رچووه له‌بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه به په‌له‌په‌ل كراوه‌و ولاَت له‌لێواری روخان بوو، بۆیه فه‌رمانی كڕین‌و لیژنه‌ی كڕین نییه".
به‌وته‌ی دارا ره‌شید "به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌ستكرا به‌دابینكردنی ده‌رمانی پێویست، بهڕێكارهكان نه‌گه‌یشتین كه وه‌ك خۆی جێبهجێبكهینو چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئاگاداركرانه‌وه ده‌رخسته بێنن، سێ كۆمپانیا ده‌رخسته‌یان هێناو له‌ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو كاتژمێر ده‌رخسته وه‌رگیراوه، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌رمانه‌كان كڕدران له‌كۆمپانیایه‌ك، وردبینی بۆ كراوه‌و له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌ش لاری نه‌بوونی پاره‌كه هاته‌وه‌و هیچ نایاساییه‌ك نیه".
له‌كاتێكدا لهدهرخستهكاندا كه وێنه‌یان لای خه‌ندان هه‌یه، له‌دوو رۆژی جیاوازدا نوسراوه‌كان ده‌ركراون نه‌ك چه‌ند كاتژمێرێكدا.
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه، رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی له 11-1ی 2015دا، كه‌ده‌كاته چه‌ند مانگێك دوای كڕینی ده‌رمانه‌كان فه‌رمانی نوسراوی ده‌ركردووه به‌خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه.
له‌سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتی 2014دا، هه‌زاران دانیشتووی ناوچه‌كانی شهنگالو ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناو سنوری هه‌رێم بوون، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش‌و داگیركردنی شوێنهكانیانهوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی، 20-8ی ئه‌و ساڵه فه‌رمانی وه‌زاری ده‌ركردوه به‌پێكهێنانی لیژنه‌كانی خهملاَندنی ده‌رمان، خهملاَندنی پێداویستی پزیشكی، خهملاَندنی پێداویستی تاقیگه‌و وه‌رگرتن، به‌ڵام باسی لیژنه‌ی كڕینی تێدانیه.
بۆیه زوڵفا مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان وتی "سهردانمانكردنو له‌گه‌ڵ وه‌زیری تهندروستیو دكتۆر دارا كۆبووینه‌وه، سه‌ره‌تا دكتۆر دارا نكوڵی كرد لیژنه‌ی كڕین‌و فه‌رمانی كڕین نه‌بێت، به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وت كه بوونیان نییه، وه‌زیریش بڕیاریدا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت".
له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌رخسته‌ی سێ كۆمپانیا وه‌رگیراوه‌و وه‌زاره‌ت ده‌رخسته‌ی یهكێكیانی وه‌رگرتووه، به‌ڵام هه‌شت رۆژ دوای ده‌رخسته‌كان لیژنه پێكهێنراوه، به‌پێی دۆسیه‌كه كه وێنه‌ی لای خه‌ندان هه‌یه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ئه‌ندامیه‌تی به‌شی دهرمانو یاسایی‌و داواكاری گشتی پێكهێنراوه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی نه‌بوونی فهرمانو لیژنه‌ی كڕینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه‌دا.
زوڵفا مه‌حمود وتی "ئێمه ئاگاداری وردی ئه‌و دۆسیهیهینو ئێستا له‌ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی تریش ته‌واو بكرێن كه له دۆسیه‌كه بوونی نه‌بووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و رێكارانه بكات.
تێبینیه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌بوونی فهرمانو لیژنه‌ی كڕینی ده‌رمانه‌كان نییه، "به‌ڵكو لیژنه‌ی خهمڵاندنو ئیستسلام (وه‌رگرتن) ئه‌ندامه‌كانیان دووباره‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كانه"، زوڵفا زیاتر وتی "یاسایی نییه لیژنه‌ی كڕین ئه‌ندامه‌كانیان دووباره‌بن".
هاوكات مریه‌م سه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی وتی كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن كه وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ لێكۆڵینه‌وه لهدۆسییهكهو پێكیهێناوهو جارێ نایانه‌وێت قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن.
كێشه‌كانی خه‌رجكردنی ئه‌و 210 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی ده‌رمان له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 100 ملیار دینار قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ده‌رمانه، كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نییه تاوه‌كو پێیانبدهنهوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی ده‌رمان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه بۆ حكومه‌ت دروستكردووه.
حكومه‌تی عیراق هه‌رچه‌نده بودجه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له‌ڕه‌وانه‌كردنی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێم، هه‌رچه‌نده له‌ئاستی پێویستدا نییه.
ساڵانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌رمان له‌كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ده‌رمان ده‌كڕن، به‌ڵام له‌ئێستادا پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه قهرزارنو به‌هۆیه‌وه لای په‌رله‌مان سكاڵایان له‌سه‌ر حكومه‌ت كردووه.
ئه‌م بابه‌ته 2153
جار خوێنراوهتهوه