نرخی‌ دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێم

نرخی‌ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 128 هه‌زارو 500 دیناره‌

خه‌ندان-

نرخی‌ 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ 128 هه‌زارو 500 دیناره‌، به‌راورد به‌ نرخی‌ داخستنی‌ دوێنێ جێگیره‌.

ئاكام عه‌بدولاَ، له‌كۆمپانیای‌ سمبولی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو له‌بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند  "نرخی‌ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 128 هه‌زارو 500 دیناره‌و به‌راورد به‌نرخی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ جێگیره‌، 100 یۆرۆ به‌ 143 هه‌زارو 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ن 167 هه‌زار دیناره‌".

هه‌روه‌ها 100هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌ 36 هه‌زار و 500 دیناره‌‌و 100 لیره‌ی‌ توركیش به‌ 43 هه‌زار و  500 دیناره‌.

هه‌روه‌ها نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ 111 دۆلارو 80 سه‌نته‌و 100 پاوه‌ندیش به‌رامبه‌ر 129 دۆلار و 30 سه‌نته‌.
 


ئه‌م بابه‌ته 5092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM