نرخی‌ زێڕ جێگیره‌

نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 238 هه‌زار دیناره‌

خه‌ندان-

نرخی‌ زێڕ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ  یه‌كشه‌ممه‌، له‌بازاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ جێگیری‌ مایه‌وه‌، نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ 1336 دۆلاره‌ و یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌رامبه‌ر 203 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن له‌ زه‌ره‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند"ئه‌مرۆ نرخی‌ زێڕ به‌راورد به‌ دوێنێ‌ جێگیره‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌ 1336 دۆلاره‌ ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی‌ دوێنێیه‌".

وتیشی"نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 203 هه‌زار دیناره‌ و عه‌یاره‌ 21یش به‌ 238 هه‌زار دیناره‌ و یه‌ك لیره‌ش به‌ 280 دۆلاره‌".



ئه‌م بابه‌ته 4903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM