نرخی دۆلار به‌به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

نرخی‌ 100 دۆلار 128هه‌زار و 650 دیناره‌.

خه‌ندان-
نرخی‌ دۆلار به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌رامبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ به‌رزبوه‌وه‌و نرخی‌ 100 دۆلار 128هه‌زار و 650 دیناره‌.

ئاكام عه‌بدوڵا له‌ كامپانیای‌ سمبولی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆری‌ دراو به‌خه‌ندانی‌ وت"به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ، نرخی‌ 100 دۆلار به‌ 128 هه‌زار و 650 دیناره‌، دوێنێ له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕ نرخه‌كه‌ 128 هه‌زار و 500 دینار بوو".

ئاكام عه‌بدوڵا وتیشی"نرخی‌ 100 یۆرۆ 143 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ندیش 167 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی 36 هه‌زارو 750 دیناره‌و  100 لیره‌ توركیش به‌رامبه‌ر 43هه‌زار و 500 دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بینایه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 111 دۆلار و 60 سه‌نته‌ و 100  پاوه‌ندیش به‌ 129 دۆلار و 26 سه‌نته‌.

 


ئه‌م بابه‌ته 5781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM