نرخی‌ زێڕ رووی‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌كرد

یه‌ك مسقاڵی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 239 هه‌زار دیناره‌

خه‌ندان-

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ زێڕ له‌بازاره‌كانی‌ جیهان‌و ناوخۆش رووی‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌كردو یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌، به‌رامبه‌ر 1338 دۆلاره‌و یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18ش له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆ به‌ 204 هه‌زار و 500 دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند"ئه‌مڕۆ نرخی‌ زێڕ روی‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كردوه‌و یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌ 1338 دۆلاره‌و دوێنێش نرخه‌كه‌ له‌ 1336 دۆلار وه‌ستابوو".

وتیشی"له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 204 هه‌زار و 500 دیناره‌و عه‌یاره‌ 21یش به‌ 239 هه‌زار دیناره‌و یه‌ك لیره‌ش 283 دۆلاره‌".

دوێنێ‌، یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 204 هه‌زار و عه‌یاره‌ 21یش به‌ 238 هه‌زار دینار بوو.


ئه‌م بابه‌ته 7597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM