ئەنگوستيلەيەکی زيرەک بۆ دۆزينەوەی رێژەی خۆشەويستی و شوێنەکانيان


خەندان – سەربەست نەجمەدين

کۆمپانيای "the touch" کە تايبەتە بە دروستکردنی ئامێرە تەکنەلۆژييەکان و تێکەڵکردنيان بە مۆبايلە زيرەکەکان، بەرهەمێکی نوێی ئەنگوستيلەيان دروست کردووە کە رێژەی خۆشەويستی لەنێوان هاوسەر و خۆشەويستەکان دەردەخات.


ئەنگوستيلەی ئێچ بی

ئەم ئەنگوستيلەيە ناوی ئێچ بييە، بۆ ماوەی دوو ساڵ و نيوە کاری تيادا کراوە، لە تايبەتمەندييەکانی بلوتوسە و لە رێگەی ئاپی مۆبايلەکانەوە پێکەوە پەيوەست دەکرێت.

دوو خۆشەويست يان دوو هاوسەر، دەتوانن ئەم ئەنگوستيلە لەدەست بکەن و پەيوەستی بکەن بەيەکەوە لە رێگەی بلوتوسەوە، دواتر لە رێگەی ئاپێکەوە رێژەی خۆشەويستی ئەو دوو کەسە پێشان دەدات کە ئەو ئەنگوستيلەيە لە رێگەی دەمارەکانەوە لێکدانەوەی بۆ دەکات.



ئێچ بی، دژە ئاوەو بۆ ماوەی ١٤ کاتژمێر بەبەردەوامی کار دەکات، دواتر لە رێگەی ئامێری تايبەتييەوە بارگاوی دەکرێتەوە، بە شەس قەبارەی جياوازيش بەردەستە بۆ ئەوەی بۆ پەنجە جياوازەکانی کەسەکان بگونجێت.

يەکێکە لەو تايبەتمەندييە بەهێزانەی لەم ئەنگوستيلەدا هەيە ئەوەيە، ئەوەيە ئەگەر هاتوو کەسێک ئەم ئێچ بييەی لە پەنجەدا بێت لە رێگەی ئاپەکەوە دەتواندرێت بزاندرێت لە کوێيە کە پەيوەست دەبێت بە جی پی ئاڕ ئێسەوەو شوێنەکە بۆ هاوسەر يان خۆشەويستەکەی دەدۆزێتەوە.



 


ڤيديۆ:





ئه‌م بابه‌ته 3811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌خۆشەويستی‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM