خه‌ندان-
په‌رله‌مانی عیراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ڵامه‌كانی خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق تایبه‌ت به پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران ره‌تكرده‌وه.
نهجیبهنهجیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ باوه‌رهێنان به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری به‌رگری خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌و له ئه‌نجامدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به نه‌خێر، ده‌نگیان به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیری به‌رگری داوه‌و باوه‌ریان به وڵامه‌كانی نه‌بوو.
هاوكات ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران باوه‌ڕیان به قسه‌كانی عوبه‌یدی نه‌بوه‌و وه‌ڵامه‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
حاجی ره‌شید وتیشی"ئێستا په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵی واژۆ كۆكردنه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه له دانیشتنی ئاینده".
به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دوای ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له وه‌زیر ته‌واو ده‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕهێنان به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیر ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان نه‌خێر بوون، ئه‌وا دوو رێگا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی وه‌زیر بخرێته ده‌نگدانه‌وه، یاخود وه‌زیر خۆی داوای ئه‌وه‌ده‌كات یاخوود 50 په‌رله‌مانتار واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیر بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕگه‌ی حه‌وت له مادده‌ی 61 له ده‌ستووری عیراق.
له‌دانیشتنی رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه كاتێك خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عیراق چوه نێوهۆڵی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی پهرلهمانو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی تۆمهتباركردو دواتر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیكردنی دانیشتنه‌كانی بۆ جێگری دووه‌می خۆی جێهێشتو رایگه‌یاند تا ئه‌ستۆپاكی خۆی نه‌سه‌لمێنێت ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دواتر رۆژی نۆی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌رداوای خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پارێزبه‌ندی یاسایی له‌سه‌ر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵگرت و هه‌مان رۆژ، عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند"دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد نه‌توانرا هیچكام له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌زیری به‌رگری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردبوو بسه‌لمێنرێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داخستنی دۆسیه‌كه‌ی دا".
به‌یره‌قدار وتیشی"دوای دیراسه‌كردنی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه گه‌یشتبووه دادگا، بڕیاری بێتاوانی سه‌لیم جبوری له دۆسیه‌كه درا".
ئه‌م بابه‌ته 2111
جار خوێنراوهتهوه