ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا روویداو كوژراو و بریندار هه‌ن


خه‌ندان – محه‌مه‌د به‌ختیار

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ بازاڕێكی میللی له‌ باكووری شاری به‌غدا 2 كه‌س كوژران و 9 كه‌سی تریش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند"به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ ته‌نیشت بازاڕی میللی له‌ ناوچه‌ی سه‌بع البوری له‌ باكووری شاری به‌غدا 2 كه‌س كوژران‌و 9 كه‌سی تریش برینداربوون".

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان ته‌واوی قوربانییه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و ژن‌و منداڵن  كه‌ به‌مه‌به‌ستی شت كڕین له‌ نزیك بازاڕه‌كه‌ بوون.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ڕه‌وشی ئه‌منی شاری به‌غدا له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌كانی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منیه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تاڕاده‌یه‌ك سه‌قامگیری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.



ئه‌م بابه‌ته 1143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM