لە کۆمپيوتەرەکانتان ڤايبەر نوێبکەنەوە


خەندان–سەربەست نەجمەدين

 

لای هەمووان روونە بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی کردن کە بەکارهێنەر لە رێگەی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە دەتوانێت چات و پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی بێ بەرانبەری پێ ئەنجام بدات.

 

لە چەند رۆژی رابردوو، بەرنامەی ڤايبەر لەلايەن کۆمپانيای راکوتينی ژاپۆنييەوە نوێکرايەوەو بۆ ئەو بەکارهێنەرانەيان نارد کە بە سيستمی کارپێخەری ويندۆس بەکاريدەهێنن لەسەر کۆمپيوتەر و مۆبايلەکانيان.

Viber 6.2 Update

لەم نوێکردنەوەيەيدا بۆ ويندۆس، وەک ڤايبەری ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسی لێکراوە، ڤێرژنەکەی گۆڕاوە بۆ ٦.٢ بە چەند گۆڕانکارييەکی نوێوە.

لە گرنگترين گۆڕانکارييەکانيش بەکارهێنەر دەتوانێت پێش ئەوەی ستيکەرە جوڵاوەکان بنێرێت پێشتر سەيری بکات، ئاگادارکرنەوە لە کاتی شاردنەوەی نامەکان، کە ئەمەيان بۆ ويندۆس فۆن بەردەستە نەک کۆمپيوتەر.

لەم ڤێرژنەدا کۆمەڵێک هەڵەی ڤايبەر چارەسەرکراون و گەشەی زياتر بە لايەنی ئاسايش و پاراستنی دراوە، لە رێگەی بازاڕەکانەوە بەکارهێنەرانی ويندۆس دەتوانن ڤايبەر نوێبکەنەوە.



 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 5776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ڤايبەر‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM