خه‌ندان – محه‌مه‌د به‌ختیار
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، داونیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد بۆ كوڕێكی خالد عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عیراق‌و دوو پله‌داری تر، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌ركه‌زی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌فه‌رمانی ژماره ١٩٢١ ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كوڕی وه‌زیری به‌رگری به‌ناوی فنز خالد عوبێدیو دوو گه‌وره به‌رپرسی نوسینگه‌ی عوبێدی ده‌ركردووه".
دوو پله‌داره‌كه‌ی تری وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، لیوا موهه‌ند جه‌واد وتوتو عه‌مید محه‌مه‌د ئهبوجهری سادعدییه، به‌پێی مادده‌ی 243 له‌یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تباركراون له‌دۆسیه‌ی "دزی‌و گه‌نده‌ڵی".
ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی لێپێچینهوهكاندایه لهگهندهڵیهكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوو دانیشتنی رابردوودا لهخالد عوبیدی وه‌زیری پرسییه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش بڕیاردرا پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیر بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌بێ دیاریكردنی رۆژه‌كه‌ی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی خه‌ندان، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌ركه‌زی داوای له‌هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه، له هه‌ر شوێنێك داواكراوه‌كان (ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه) بینی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بكرێن.



ئه‌م بابه‌ته 3126
جار خوێنراوهتهوه