نرخی‌ دۆلار جێگیره‌

نرخی‌ 100 دۆلار 128 هه‌زار و 600 دیناره‌

خه‌ندان-

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نرخی‌ دۆلار له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ جێگیری‌ مایه‌وه‌و نرخی‌ 100 دۆلار 128 هه‌زار و 600 دیناره‌.

ئاكام عه‌بدوڵا له‌ كۆمپانیای‌ سمبولی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو له‌ بازاڕی‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ وت"ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ نرخی‌ دۆلار به‌ جێگیری‌ مایه‌وه‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 600 دیناره‌، ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێیه‌".

ئاكام عه‌بدوڵا وتیشی"نرخی‌ 100 یۆرۆ 143 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ندیش 166 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر  36 هه‌زار و 750 دیناره‌، 100 لیره‌ی‌ توكیش به‌ 43 هه‌زار دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌ 112 دۆلاره‌ و 100 پاوه‌ندیش به‌ 129 دۆلار و 20 سه‌نته‌. 


ئه‌م بابه‌ته 3657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM