نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 21 به 241 هه‌زار دیناره
خه‌ندان-
نرخی زێڕ، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌بازاره‌كانی جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش رووی له‌به‌رزبونه‌وه‌كردو نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی بۆ 1350 دۆلار به‌رزبوه‌وه، یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 18ش له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به 206 هه‌زار دیناره.
محه‌مه‌د حسێن له زه‌ره‌نگه‌ری نیاز له بازاڕی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند" له بۆرسه‌ی جیهانی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ، بۆ 1350 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ تا ده‌ره‌نگانی شه‌و نرخه‌كه له 1338 دۆلار وه‌ستابوو".
وتیشی"له‌بازاره‌كانی ناوخۆ، یه‌ك مسقاڵ عه‌یاره 18 به 206 هه‌زار دیناره و عه‌یاره 21یش به 241 هه‌زار دیناره یه‌ك لیره‌ش به 283 دۆلاره".
دوێنێ له بازاڕه‌كانی ناوخۆ یه‌ك مسقاڵی عه‌یاره 18 به 204 هه‌زار و 500 دیناره‌و عه‌یاره 21یش به 239 هه‌زار دینار‌و یه‌ك لیره‌ش 283 دۆلاربوو.
ئه‌م بابه‌ته 2654
جار خوێنراوه‌ته‌وه