١٠ ساڵە مردووە و بەخۆی نەزانیوە

چین (رەزامەند نەبوو روخساری نیشان بدرێت)


خەندان-

پیاوێکی چینی لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەکانی بۆ دەستبەکاربوونی لە کۆمپانیایەک، لە لایەن کاربەدەستەکانەوە ئاگار کرایەوە کە بە پێی تۆماری زانیارییەکانیان ئەو ١٠ ساڵ لەومەوپێش مردووە و بەو هۆیەوە کاری پێ نادرێت.

ئەو کەسە، کە تەنها بە چێن ناوی براوە، لە پارێزگای گوانزۆ-ی چین فۆرمی کۆمپانیایەکی بۆ هەلی کار پڕکردەوە، بەڵام کۆمپانیاکە وەڵامێکی نامۆیان دایەوە و پێیانڕاگەیاند کە ئەو مردووە.

کۆمپانیاکە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ تاوان و تۆمەتێک لە رابردوودا بەسەر چین-دا ساغنەبووەتەوە، بەنێو تۆمارە یاساییەکانی ئەو پیاوەدا گەڕان و بۆیان دەرکەوت کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەهۆی تاوانێکەوە حوکمی کوشتنی بۆ دەرچووە و بڕیارەکەی بەسەردا جێبەجێ کراوە.


Document confirming the death penalty on Mr Chen
دۆکومێنتێکی چێن


پاش وردبوونەوە لە دۆسییەکە، دەرکەوت کە هەڵەتێگەیشتنێک هەیە و ئەو کەسەی لە ٢٠٠٦دا بە پێێ یاسا کوژرا، کەسێکی دیکە بووە کە ئەویش ناوی چێن بووە و فایلەکانیان تێکەڵ بووە

ئه‌م بابه‌ته 42403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM