سوپای عیراق لە باشوری نەینەوا
خه‌ندان- محه‌مه‌د به‌ختیار
هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق به هاوكاری سوپا‌و هێزی ئاسمانی عیراق ڕزگاركردنی چوار گوندیان له سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره ڕاگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاند"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هیزه‌كانی دژه تیرۆر به هاوكاری سوپا‌و هێزی ئاسمانی به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكردو له‌ئه‌نجامدا گونده‌كانی قری حهویش، ئهلجواعنه، ئهلجهبله و ئهلغازیه له‌و چه‌كدارانه پاك كرانه‌وه".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له ئێستادا ئه‌و چوار گونده له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقدانو ئاڵای عیراق له‌ناوچه‌كه هه‌ڵكراوه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تاكۆنتڕۆڵكردنهوهی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره به‌رده‌وام ده‌بێت.
گه‌یاره سه‌ر به‌پارێزگای نهینهوایهو به‌دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری موسڵ‌و له‌سه‌ر روباری دیجله‌یه، به‌پێی دواین ڕوپێو ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 79 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ند بیره نه‌وتێك.
هێرشه پچڕپچڕهكانی سوپای عیراق له‌باشوری پارێزگای نهینهواو باكوری سه‌ڵاحه‌دین، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندایه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ، كه له‌مانگی 6ی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌یاره ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و جموجوڵی داعش له ڕوباری دیجله ناهێڵێت.
پێشتریش فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی عیراقه مانگی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراقه‌وه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه، به‌ڵام تائێستا سه‌نته‌ری ناحیه‌كه به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه.
وەزیری بەرگری عیراق لەکاتی سەردانی فرۆکەخانەی سه‌ربازی گه‌یاره
فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كه پێشتر روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 به "فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی سه‌دام" ناسرابوو، ده‌كه‌وێته خۆرئاوای گه‌یاره به‌دوری 16 كم.
له حوزه‌یرانی 2014 رێكخراوی داعش توانی كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه بكات به‌بێ به‌رگری، دوای كه‌وتنی سوپا له‌موسڵ داعش تاپێش رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی وه‌كو زیندان به‌كار ده‌هێنا.
ئه‌م بابه‌ته 1913
جار خوێنراوهتهوه