گوگڵ بەرنامەيەکی تايبەت بە پەيوەندی ڤيديۆیی بەرهەمهێنا


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لەدوای چەند مانگێک کارکردن، لە کۆتايدا گوگڵبەرنامەيەکی تايبەت بە گفتوگۆ و پەيوەندی ڤيديۆیی بەرهەمهێنا و لە بازاڕە ئەليکترۆنييەکاندا بڵاويکردەوە.



وەک چۆن ئايفۆن فەيستايمی هەيە و فەيسبوک مەسنجەر و مايکرۆسۆفت سکايپ، گوگڵيش ئاپێکی تايبەت بە خۆی بەرهەمهێنا بەناوی "Google Duo" کە کاری ئەنجامدانی پەيوەندييە و بۆ ڤيديۆش زۆر گونجاو دروستکراوە.

ئەم بەرنامەيە لە سەرەتاوە بۆ هەردوو سيستمی کارپێخەری مۆبايلەکان، ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، لە ئێستادا لە بازاڕە فەرمييەکانی ئەو دوو کۆمپانيايە بوونی هەيە و کاراکراوە بۆ داگرتن بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ هەموو وڵاتان بەردەست دەبێت.

چۆنيەتی بەکارههێنانیشی هاوشێوەی بەرنامە کۆمەڵايەتييەکانی ديکەيە، پاش داگرتنی بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ژمارەی مۆبايلەکەيەوە خۆی تۆمار بکات، دواتر لە رێگەی ليستی هاوڕێکانييەوە دەتوانێت پەيوەندی ئەنجام بدات.






ئه‌م بابه‌ته 7223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌گوگڵ‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM