ئينستاگرام تايبەتمەندييەک بۆ بازرگانەکان زياد دەکات


خەندان – سەربەست نەجمەدين

تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام بەردەوامە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری، ئەمجارەشيان تايبەتمەندييەک بۆ ئەو هەژمارانە زياد دەکات کە کاری بازرگانی دەکەن.

وەک ئاشکرايە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان بوونەتە سەرچاوەيەکی باشی کاری بازرگانی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندەها هەژمار لەناو ئينستاگرامدا هەن کە کاريان بانگەشەکردنە بۆ کاڵا و شتومەکەکانيان، هەربۆيە بوونی تايبەتەندييەکی وەک پەيوەندی بە گرنگ زاندراوە بۆ ئينستاگرام.

Instagram starts slow roll out of business profiles

لە راگەياندراوێکياندا، کۆمپانيای فەيسبوک کە خاوەنی ئينستايە، بڵاويانکردۆتەوە هەموو کارەکانی زيادکردنی بەشی "Contact" بەکۆتاهاتووەو لەماوەيەکی نزيک دا بە نوێکردنەوە دەنێردرێت بۆ بەکارهێنەران تا زيادکردنی ئەو بەشە گرنگە لەلايان پێشان بدرێت.

لەو بەشەدا بەکارهێنەر دەتوانێت ناونيشان و ژمارەی تەلەفۆن يان هەر شتێک کە تايبەت بێت بە پەيوەندی بينووسێت تا ئەو کەسانەی دەيانەوێت پەيوەندی پێوە بکەن.




ئه‌م بابه‌ته 2977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئينستاگرام‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM