بە شێوەیەکی سەیر ناپاکییەکەی ئاشکرابوو


خەندان-


دیبلۆماتکارێکی بەریتانی ناپاکییەکەی لای هاوسەرەکەی ئاشکرابوو کاتێک ئەو لەو کاتەی مێردەکەی خەوتبوو پەنجەی بەکارهێنا بۆ کردنەوەی قفڵی فینگەرپرینتی مۆبایلەکەی.

دیبلۆماتکارەکە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە یەکێک لە دەزگاکانی دەرەوەی بەریتانیا پۆستی هوبووە، بەهۆی ئاشکرابوونی خیانەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی بەکارهێانوە و لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

The woman is said to have waited until her husband fell asleep and then pressed his thumb on the 'home' button, unlocking the device. Pictured, an iPhone with fingerprint technology
فقڵی فینگەرپرینت

بە پێی زانیارییەکان، ئەو پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵە لەسەر مۆبایلەکەی بە دزی هاوسەرەکەیەوە نامە و وێنەی ئاشقانەی لەگەڵ ژنانی دیکەدا گۆڕیوەتەوە و بەهۆی قفڵێکی فینگەرپرینتەوە ناوەڕۆکی مۆبایلەکەی شاردووەتەوە.

ژنەکەی، کاتێک ئەم پیاوە خەوتبوو، پەنجەی ئەوی خستە سەر مۆبایلەکە و قفڵەکەی کردەوە و بەو شێوەیە ناوەڕۆکی مۆبایلەکەی بۆ ئاشکرابوو.

ئەم رووداوە دەمەقاڵێ و توندوتیژی لێ کەوتەوە و پاش ئەوەی ژنەکەی سکاڵای لەسەر تۆمارکرد، ئەو دیبلۆماتکارە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.


ئه‌م بابه‌ته 30347 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM