باوەڕناكەیت ئەم وێنانە ڕاستی بن


 


خەندان- ڕەوا مەحمود

بەرنامە و هۆكارەكانی گۆڕینی وێنە لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە لەمڕۆدا ڕوو لە زیادبوونە، ئەو بەرنامانەش بە جۆرێك پێشكەوتوون كاتێك وێنەیەك دەستكاری دەكەن ئێمەی بینەر ناتوانین بڕیار بدەین كە ئەو وێنانە ڕاستین یان دەستكاری كراون، بەڵام ئەم وێنانەی كە لە خوارەوە دەیبینن هەموویان ڕاستن و بە هیچ جۆرێك دەستكاری نەكراون، بەڵام ناوازەیی ئەو وێنانە وات لێدەكەن كە بكەویتە گومانەوە كە ئایا وێنەكان ڕاستین یان دەستكاری كراون:


ئەم گایە كە خاوەنی گەورەترین شاخ بوو لە جیهاندا، درێژی شاخەكانی 37.5 ئینچ بوو، بەڵام لەساڵی 2010دا ئەم گایە كە لە وڵاتی ئەفریقا دەژیا هەر بەهۆی تووشبون بە شێرپەنجە لە بەشی كۆتایی شاخەكەیدا مرد


ئەم پیاوە ئاینیەی كە ماوەی 20 ساڵە ڕۆژانە لە هەمان شوێندا دەوەستێت بۆ نزاكردن، شوێن پێیەكانی لە ئەرزە تەختەكەدا دەرچووە


بومەلەرزەكانی ژاپۆن تا ئەم ڕادەیە وێرانكەرن


ئەم وێنەیە و ڕەنگەمانی ناوی هیچ دەستكاری نەكراون، ئەمە وێنەی پاش  ڕوودانی تەقینی گركانە كە ئەو ناوچەیەی بە خۆڵەمێشداپۆشیبوو، بەڵام گوڵەكە پاش ڕووداوەكە سەری دەرهێناوە، بۆیە هیچ خۆڵەمێشی پێوە نیە!

كاتێك بیابانی نامیبیا لەگەڵ ڕووباردا یەك دەگرێت!


لە وێنەیەك دەچێت كە منداڵێك كێشابێتی، بەڵام ئەم وێنەیە ڕاستیە و یەكێكە لە گەڕەكەكانی مەكسیكۆ كە بە گەڕەكی میكانۆ ناسراوە!


نەهەنگێكی مردوو كە شەپۆلی دەریاكە بەرەوە كەناراوەكان پاڵی دەنێت


 


ئه‌م بابه‌ته 23195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM