بە ڤیدیۆ: پیاوێك گەورەیی خۆی بەرامبەر ژنە نەخۆشەکەی نواند



خەندان- ڕەوا مەحمود

كارل گیلبێرتسۆن لە دەیەمین ساڵیادی هاوسەرگیریدا جوانترین سوپرایزی بۆ هاوسەرەكەی ئامادەكرد كە ماوەی چەند ساڵێكە بە هۆی جەڵتەی مێشكەوە ناتوانێت بڕوات و قسە بكات.

گیلبیرتسۆن و لاورا لە شاری لیڤەرپوڵ دەژین و ماوەی 10 ساڵ دەبێت هاوسەرگیرییان كردووە، لە دەیەمین ساڵیادی بەیەكگەیشتنیاندا گیلبێرتسۆن كۆمەڵێك خوێندكاری بەشی هونەری زانكۆی لیڤەرپوڵی كۆكردبوەوە بۆ ئەوەی گۆرانی "The Way you Are” بۆ هاوسەرەكەی بڵێن كە لەسەر كورسی كەمئەندامییە و توانای ڕۆیشتن و قسەكردنی نەماوە.

گۆرانیەكە لەلایەن "برونۆ مارس"ی گۆرانیبێژی ئەمریكیەوە وتراوە كە تێیدا دەڵێت "كاتێك ڕووخسارت دەبینم، نامەوێت هیچ بەشێكی تێدا بگۆڕم، لەبەرئەوەی تۆ بەو شێوەیەی خۆت جوانیت، كاتێكیش پێدەكەنیت، جیهان بۆ ساتێك دەوەستێت و لە تۆ دەڕوانێت، لەبەرئەوەی تۆ بەو شێوەیەی خۆت جوانیت".

لە سەرەتادا گیلبێرتسۆنی تەمەن 38 ساڵ بە لاورای تەمەن 36 ساڵی ووتبو كە دەچنە دەرەوە بۆ بینینی دایك و باوكی، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ ئەو شوێنەی برد كە ئەو كۆمەڵە گەنجەی بۆ گۆرانیەكە تێدا ئامادە كردبوو، كاتێكیش لاورا ئەو هەڵوێستەی مێردەكەی بینی، بەوپەڕی پەرۆشییەوە دەستی كرد بە گریان.

لەو بارەیەوە گیلبێرتسۆن دەڵێت كە هاوسەرەكەی ژنێكی زۆر ئازا بووە لە ژیانیدا و چەندجارێكی دیكەش جەڵتە لێیداوە، بەڵام هەستاوەتەوە سەر پێ، بەڵام دواجار كە تووشی بووەتەوە چیتر نەیتوانیوە بە پێیەكانی خۆی بڕوات.


ئه‌م بابه‌ته 14596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM