بەوێنە، ئايفۆن حەوت بە رەنگی رەش


خەندان – سەربەست نەجمەدين

پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو چەند وێنەيەکی ئايفۆنە نوێيەکەی کۆمپانيای ئەپڵ کە ناسێندراوە بە ئايفۆن حەوت، دزەی پێکراو کەوتە دەست راگەياندنەکان، لە ئێستاشدا وێنەی ئايفۆن حەوت بلاک بڵاوکرايەوە، کە دەوترێت يەکەمين جارە ئەپڵ ئايفۆن بەو رەنگە بەرهەم بهێنێت.


وێنەيەکی دزە پێکراوی ئايفۆن حەوت بلاک

ماوەی چەند مانگێکە، لە رێگەی سەرچاوە تايبەتييەکانی خۆيانەوە، راگەياندنەکان وێنەی ئايفۆنێکی نوێ بڵادەکەنەوە کە بە ئايفۆن حەوت ناسراوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بە فەرمی ئەپڵ لە کۆنگرەيەکدا رايدەگەيەنێت.

بەپێی نوێترين دەنگۆ، ئايفۆنە نوێيەکە بە چەندين رەنگ بەردەست دەبێت، لەوانە رەنگی رەشە، هەربۆيە چەندين وێنەشی لەسەر بڵاوکراوەتەوە کە هەژمارێکی ژاپۆنی نزيک لەو کۆمپانيايە لە تويتەر ئاشکرايکردووە.

a0b79155gw1f62u0auf2dj20zk0qotcl (1)

پێشتر و لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆيەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، ئيڤان بلاسی ريپۆرتەری مۆبايل رايگەياندبوو کەوا کۆمپانيای ئەپڵ لە ١٢ی ئەيلولی ئەمساڵ لە ميانی پێشانگای ئيڤا بەرلين، ئايفۆن حەوت ئاشکرا دەکات و تايبەتمەندييەکانی بۆ هەوادارانی دەخاتەڕوو.

بەڵام بەپێی ئەو دەنگۆيانە بێت کە لەلايەن سەرچاوەکانی نزيک لە ئەپڵەوە بڵاوکراونەتەوە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەو کۆمپانيايە بە سێ جۆر ئايفۆن حەوت دەخاتە بازاڕ و هەندێکيشيان دەڵێن بە دوو جۆر ئاماژەشيان بۆ ئەوە داوە لە ١٦ی مانگی داهاتوو ئەپڵ ئەو بەرهەمە نوێيە ئاشکرادەکات.











ئه‌م بابه‌ته 37785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئايفۆن‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM