به‌ڤیدیۆ؛ ژنێك پیاوێك ده‌كوژێـت و له‌ سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی‌ سه‌ما ده‌كات


خه‌ندان- ئارام یوسف

گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ژنێك نیشانده‌دات كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ شاندۆنگ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ چین كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌ پێاوێكی‌ داوه‌ و كوشتویه‌تی‌، به‌دیار ته‌رمه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ما ده‌كات.

پۆلیسی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ پێگه‌ی‌ "میره‌ر"ی‌ به‌ریتانی‌ راگه‌یاندووه‌، ئه‌و ژنه‌ كاتێك له‌ پیاوه‌كه‌یداوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 200 مه‌تر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ لێخۆڕین به‌رده‌وام بووه‌ تاوه‌كو كێشاوێتی‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ تردا.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ پیاوه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشه‌قامه‌كه‌، ئه‌و ژنه‌ كه‌ ناوی‌ ئاشكرانه‌كراوه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ داده‌به‌زێت و ده‌ست به‌ سه‌ماكردن ده‌كات.

دواتر هێزه‌كانی‌ پۆلیس ژنه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و رووداوه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

هێزه‌كانی‌ پۆلیس پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ پێناو ده‌ربازبوونی‌ له‌ سزا، خۆی‌ وه‌ك كه‌سێك ده‌رخستووه‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ هه‌بێت و ده‌ستیكردووه‌ به‌ سه‌ماكردن.



ئه‌م بابه‌ته 27662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM