نرخی نەوت دابەزی

سەکۆیەکی نەوت

خەندان-

نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەرزترین ئاستیەوە لەماوەی پێنج هەفتەدا دابەزینی بەخۆوە بینی لە مامەڵە ئاسیاییەكاندا، لەگەڵ گومانی شیكەرەوان لە سەركەوتنی گفتوگۆكانی بەرهەمهێنەران سەبارەت بە كەمكردنەوەی نەوتی بە بازاڕخراو.
  
نرخی نەوتی برنت كاتژمێر (01:40 خولەك بەكاتی گرینیج 4:40 خولەك بەكاتی هەرێم) 29 سەنت دابەزی كە دەكاتە %0.59 و هەر بەرمیلێكی بە 48.94 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەپێی رۆیتەرز.

سەرەڕای ئەو دابەزینە، هێشتا نرخی نەوتی برنت بەرێژەی %17 بەرزترە لە ئابی ئەمساڵەوە تائێستا، دووریش نییە لەبەرزترین ئاستی لەپێنج هەفتەدا كاتێك لە دانیشتنی پێشوودا گەیشتە 49.36 دۆلار.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس 19 سەنت و بەڕێژەی %0.41 دابەزی و گەیشتە 46.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەڕَژەی %18 بەرزترە لەو نرخانەی لەئابی ئەمساڵەوە تائێستا تۆماریكردوون.

شیكەرەوان گومانیان هەیە لەوەی هەر گفتوگۆیەكی بەرهەمهێنەرانی نەوت سەركەوتوو بێت بۆ سنوردانان بۆ ئاستی بەرهەمهێنان و نەوتی بە بازاڕخراو، ئەوەش یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخەكەیەتی.

سەرچاوەیەك لە رێكخراوی ئۆپیك بە رۆیتەرزی راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت رێكخراوەكە گفتوگۆكانی سەبارەت بە هەڵپەساردنی ئاستی بەرهەمهێنان دەستپێبكاتەوە.

لەمانی نیسانی رابردوودا كۆبونەوەی ئەندامانی ئۆپیك لەگەڵ بەرهەمهێنەرە سەرەكییەكانی دەرەوەی رێكخراوە وەكو روسیا شكستیهێنا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر هەڵپەساردنی ئاستی بەرهەمهێنان، ئەوەش بەهۆی ناكۆكییەكانی سعودیەو ئێرانەوە.

ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM