نرخی دراوه‌كان؛ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

100 دۆلار به‌رانبه‌ره‌ به‌ 128 هه‌زار و 700دینار

خه‌ندان-

نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رانبه‌ره‌ به‌ 128 هه‌زار و 700 دیناری عیراقی و به‌راورد به‌ نرخی‌ داخستنی‌ دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌هێز عه‌بدوڵا له‌ كۆمپانیای‌ سمبولی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی‌ دراو له‌ بازاڕی‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی‌ وت"ئه‌مڕۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ دۆلار كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و  100 دۆلار به‌رانبه‌ره‌ به‌ 128 هه‌زار و 700دینار، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ 128 هه‌زار و 600 دیناربوو‌".

وتیشی "نرخی‌ 100 یۆرۆ 144 هه‌زار و 250 دیناره‌ و 100 پاوه‌ندیش 166 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر  36 هه‌زار و 750 دیناره‌، 100 لیره‌ی‌ توكیش به‌ 44 هه‌زار دیناره‌".

نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌ 112 دۆلارو 25 سه‌نته‌‌ و 100 پاوه‌ندیش به‌ 129 دۆلار و 50 سه‌نته‌. 


ئه‌م بابه‌ته 6740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM