نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره 21 به 240 هه‌زار دیناره
خه‌ندان-
نرخی زێڕ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رووی لهنزمبونهوهكرد، یه‌ك ئۆنسه زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی بۆ 1345 دۆلار دابه‌زی، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌رانبه‌ر 1350 دۆلار بوو.
محه‌مه‌د حسێن له زه‌ره‌نگه‌ری نیاز له بازاڕی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند"به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆ، یه‌ك مسقاڵ عه‌یاره 18 به 205 هه‌زار دیناره و عه‌یاره 21 به 240 هه‌زار دیناره یه‌ك لیره‌ش به 283 دۆلاره".
وتیشی "نرخی یه‌ك ئۆنسهزێڕ له‌بازاره‌كانی جیهاندا 1345 دۆلاره، له‌كاتێكدا دوێنێ سێشه‌ممه 1350 دۆلاربوو".
ئه‌م بابه‌ته 9345
جار خوێنراوهتهوه