هەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی دەقرتێنێت


خەندان-

پیاوێکی روسی هەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی دەقرتێنێت تا پۆلیس دێن بە دەنگ داواکەیەوە، ئەو دەڵێت ژنەکەی لەلایەن ئەفسەرێکەوە لاقە کراوە و دان بە تاوانەکەدا نەنراوە.

ئەو پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دانیشتووی شاری (ماگنیتۆگۆرسک)ی روسییە و چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تیایاندا منشارێکی بەدەستەوەیە و پەنجەیەکی خۆی لێکردووەتەوە، بەنیازیشە بەردەوامبێت لەسەر ئەو کارە.

بەپێی وتەکانی ئەم پیاوە، شەوێک خۆی و ژنەکەی بەهۆی سەرخۆشی و ئاژاوەوە دەستگیرکران و ژنەکەی لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر و تاوانەکە بە نهێنی ماوەتەوە.

ژوورەکانی ئەو زیندانەی کە ئەو شەوە تیایدا بوون، هەموویان لەژێر چاودێری بەردەوامی کامێرادان، ئەو پیاوە داواکارە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو شەوە بڵاوبکرێنەوە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەفسەرەدا بکرێت، بەپێچەوانەوە بەردەوام دەبێت لە بڕینی پەنجەکانی و تائێستا دوو پەنجەی بڕیوە.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە رایانگەیاندووە کە سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانیان کردووە و هیچی نامۆیان تێدا نەبینیوە.

س.م

Man says he'll cut a finger off every Monday until cop admits rape


ئه‌م بابه‌ته 24376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM