جیاوازییەکانی ژن و پیاو لە چەند وێنەیەکدا


خەندان- ڕەوا مەحمود

ڕاستە هەردووكیان مرۆڤن و پێكهاتەی جەستەیان وەك یەكە، كەمێك لەلایەنی هێزی جەستەییەوە جیاوازیان هەیە، بەڵام ژنان و پیاوان هەمان خەسڵەتیان هەیە لەلایەنی پێكهاتەی لەشیان و شێوازی ژیانیانەوە، سەرەڕای ئەو هەموو لێكچوونانە، ژمارەیەك چالاكی و هەڵسوكەوتی ڕۆژانە هەن كە ژن و پیاو بەپێچاوانەی یەكتر یاخود بەشێوەیەكی جیاواز ئەنجامیان دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكو ئەم ساتە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی زانستی لەسەر ئەوە نییە كە بۆچی ئەو جیاوازیە هەیە!

ژن و پیاو جیاوازن لە شێوازی داكەندنی جلدا: پیاوان بەشی سەرەوەی جلەكان دەگرن و ئینجا ڕایدەكێشن، بەڵام ژنان بەشی خوارەوەی جلەكان دەگرن و ڕایدەكێشن.



جیاواز باوێشك دەدەن: وەك لە وێنەكەدا دیارە شێوازی بەكارهێنانی دەستیان جیاوازە لەكاتی باوێشكدا، پیاوان دەستیان دادەخەن، بەڵام ژنان دەستیان كراوەیە لەكاتی باوێشكدا.



بەجیاوازی دادەنیشن: لەكاتی دانیشتندا ژنان قاچ لەسەر قاچ دادەنیشن، بەڵام پیاوان زیاتر بە بڵاوی دادەنیشن و بۆشاییەكی زۆر داگیردەكەن.



بە جیاوازی دەبینن: پیاوان زیاتر چاویان لە بەردەمی خۆیانە و تا مەودایەكی دوورتر شت دەبینن، بەڵام ژنان شتەكانی چواردەوریان زیاتر سەرنجیان ڕادەكێشن، بەو هۆیەشەوە زیاتر ئاگاداری منداڵەكانیانن لەكاتی بوونی مەترسیدا بەبەراورد لەگەڵ لە پیاواندا.



جیاواز مامەڵە لەگەڵ كێشەدا دەكەن: كاتێك ژنان كێشەیەكیان دەبێت ئەوا پێویستە لەگەڵ دایكیان یان هاوڕێ نزیكەكەیان یاخود هاوسەرەكەیان باسی بكەن، تەنانەت ئامادەن لەگەڵ كەسێكدا باسی بكەن كە لە پاسدا لە تەنیشتیانەوە دانیشتبێت، یان ئەوەتا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەبارەیەوە پۆست دەكەن. هەتاوەكو زیاتر باس لە كێشەكەی بكات، ئاسانتر دەبێت بۆی. لەلایەكی دیكەوە، پیاوان پێچەوانەی ژنان مامەڵە لەگەڵ كێشەكاندا دەكەن، پیاوان ئارامدەگرن و بەتەنها ڕووبەڕووی كێشەكان دەبنەوە، ئەگەر بێت و یەكێك ئامۆژگاریان بكات لەو بارەیەوە ئەوا پێی بێزار دەبن.

پیاوان ڕەنگە كاتێكی زۆر بەدیار شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بەسەر ببەن لەكاتی كێشەكانیاندا، كاتێكیش ئارامدەبنەوە، بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن.



س.م


ئه‌م بابه‌ته 32483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM