راپورتێكی ئه‌ڵمانیا: چواریه‌كی‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چوونه‌ ناو داعش تورك بوون


خه‌ندان- خۆشناو حسێن

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ راپورتێكی نهێنیدا، توركیا تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی‌ بووه‌ته‌ ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و چه‌كدارانی داعش كه‌ دچنه‌ سوریا و عیراق و ساڵی رابردوو چوارییه‌كی‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ تورك بوون.

له‌و راپۆرته‌ نهێنیه‌دا هاتووه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا 190 كه‌س له‌ 760 ئیسلامیانه‌ی ئه‌لمَانیا كه‌ تا كۆتایی ساڵی 2015 به‌ره‌و سوریا و عیراق رۆیشتوون ره‌گه‌زنامه‌ی‌ توركی یان هه‌بووه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك تورك بوون، به‌ پێی ئاژانسی (dw) ئه‌لمَانی.

له‌ساڵی 2016 ژماره‌ی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش زۆر به‌رزبوته‌وه‌،  به‌ پێی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 820 كه‌س له‌و وڵاته‌وه‌ چونه‌ته‌ سوریا و عیراق بۆ ناو داعش.

پێشتر نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاری تاوانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆتایی مانگی حوزه‌یران راگه‌یاندبوو، یه‌ك له‌ سه‌ر سێی‌ ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه‌ رۆشتبوون بۆ سوریا و عیراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا و 140 كه‌س له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ كوژراون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌ناڵی (ARD) ی ئه‌ڵمانی شه‌وی رابردوو راپورتێكی نهێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، توركیا بووه‌ته‌ سه‌كۆی كاری ناوه‌ندی بۆ گروپه‌ ئیسلامیه‌كان و تیرۆریسته‌كان و ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، لێدوانه‌ زۆره‌كان بۆ پشتیوانیكردن و هاوكاریكردن له‌ لایه‌ن حكومه‌تی دادو گه‌شه‌پێدان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ جه‌ماعه‌تی ئیخوان موسلمینی میسری و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گروپه‌ ئیسلامییه‌كانی چه‌كداری له‌ سوریا ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌ له‌ رووی‌ ئایدیۆلوژیه‌وه‌ یه‌كده‌گرن.

ئه‌م بابه‌ته 1498 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM