چۆنيەتی سڕينەوەی نامەی بەهەڵە رۆيشتوو لە ڤايبەر


خەندان – سەربەست نەجمەدين

زۆرجار بەکارهێنەرانی ڤايبەر لەکاتی چاتکردن يان پەيوەندی دا لەگەڵ هاوڕێيانی، رووبەڕووی هەڵە دەبێتەوە جا بە ئەنجامدانی پەيوەندی دەنگی بێت يان ناردنی نامە بێت.



بۆ نەهێشتنی ئەو کارەش لەماوەی رابردوو ڤايبەر تايبەتمەندييەکی گرنگی بۆ بەرنامەکەيان زياد کرد کە تاڕادەيەکی زۆر بووە چارەسەر بۆ بەکارهێنەرانی، ئەويش زيادکردنی "Delete for everyone" ە.

بەکارهێنانی ئەو تايبەتمەندييەش ئاسانە، لەکاتی ناردنی هەر نامەيەکی هەڵە يان بتەوێت نامەيەک لەلايەن هەردوولا رەشبکرێتەوە، بە پەنجە راگرتن لەسەر نووسينەکە چەند هەڵبژاردنێکت دەداتێ، کە بەهەڵبژاردنی "Delete for everyone" نامەکە دەستبەجێ لەلايەن هەردوولاوە رەشدەکرێتەوەو نامێنێت.





ئه‌م بابه‌ته 8315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ڤايبەر‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM