بەڤیدیۆ.. دەعباکە دەرکەوتەوە


خەندان-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە تیایدا گیاندارێکی نامۆ دەردەکەوێت و لە پاش ماوەیەک ون دەبێتەوە، زۆرێک پێیانوایە ئەوە گیاندارێکە کە لە ئەفسانەکاندا باسی کراوە و ئێستا هەبوونی، بەهۆی ئەم ڤیدیۆیەوە، پشتڕاست بووەتەوە.

ڤیدیۆکە، بە پەیج و پێگەکاندا بڵاوبووەتەوە، لە ناوچەیەکی بیابانیی پرتوگال تۆمارکراوە، گیاندارێکی نامۆ دەردەکەوێت کە لەسەر دوو پێ دەڕوات و پاش ماوەیەک لە پشت دارێکەوە دیارنامێنێت.

بۆچوونی جۆراوجۆر دەربارەی ئەم دیمەنە هەیە، هەندێک پێیانوایە ئەمە گیانداری بیگ فوتە "پێ گەورە" بە یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی مێژوو دادەنرێت، هەندێک وێنە و ڤیدیۆ هەیە لە دارستانەکانی ئەمریکا گیراون و دەوترێت بیگ فوت-یان تێدا دەردەکەوێت.

هەندێکی دیکەش پێیانوایە ئەمە (چوپاکابرا)یە، کە یەکێکە لە ئەفسانەکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین و بەوە ناسراوە کە بزن دەکوژێت.

زۆرێکیش دەڵێن ئەم گرتە ڤیدیۆییە دروستکراوە و راستەقینە نییە، بەڵکو بەهۆی بەرنامەوە ئەو گیاندارە زیادکراوە بۆ دیمەنەکە.

س.م



ئه‌م بابه‌ته 115557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM