ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی ديکەی سناپچاتی بردووە


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لە چەند هەفتەی رابردوو، ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی بەهێزی بۆ زيادکرا کە کت و مت لە خزمەتگوزارييەکەی سناپچات دەچێت کە بە بەشی ستۆريس ناسێندراوە.

instagram-stories1
ئينستاگرام ستۆريس

زيادکردنی ئەو بەشەی ئينستاگرام دەنگدانەوەی بە دوای خۆيدا هێنا و لەلايەن پێگە تەکنەلۆژييەکانەوە بە کۆپييەکی ئاشکرا ناوبرا، چونکە لەناويشدا هەمەن بيرۆکەی سناپچات بەکارهێندراوە، بەڵام بەهيچ جۆرێک خاوەن بيرۆکەکە کە سناپچاتدا نەهاتە سەر خەت و هيچ سەرنجێکی لەسەر ئەو بابەتە نەبوو.

لە ئێستاشدا ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی سناپچاتی بەکارهێناوە، کە لەکاتی دانانی ڤيديۆ و پۆستکردنی، هەڵبژاردنێکت دەداتێ بەوەی ڤيديۆکە گەورە و بچوک بکەيت، کە ئەمەش بەهەمان شێوە لە سناپچاتدا بوونی هەيە و بەکارهێنەر لەسەرەتای دروست بوونی ئەو ئاپەوە بەکاريدەهێنێت.

Instagram
زوومی ڤيديۆ




ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM