ئەو وێنانەی دڵ دەهەژێنن


خەندان- ڕەوا مەحمود

دەوترێت كە وێنەكان دەدوێن، هەندێک جار بەهۆی وێنەیەكەوە بۆ ماوەیەكی زۆر پێدەكەنین، یان ئەوەتا یادگارییەكان بە بیردێنیتەوە كە لەهەمانكاتدا دڵخۆش و خەمبارمان دەكات، بەڵام ئەم وێنانەی لەم بابەتەدا دەیانبینن دڵ دەهەژێنن و خەمبارترین چیرۆكیان لە پشتەوەیە.


سێ خوشك لەسێ بۆنەی جیاوازدا هەمان وێنە دووبارە دەكەنەوە، سەرنجی چی دەدەی لە دوایین وێنەدا؟


سەربازێكی پێشووی سوپای ڕوسیا لای ئەو تانكەوە كە لە جەنگی دووەمی جیهانییدا زۆرترین كاتی تێدا بەسەربردووە.


لیاو، ئەو سەگەی كە ئامادە نییە گۆڕی خاوەنەكەی جێبهێڵێت كە لە ڕووداوێكدا لەشاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل مرد.



سەربازە بەریتانییەكانی جەنگی دووەمی جیهانی ئامادە دەكران بۆ ئەوەی بەرەو بەرەكانی جەنگ بەڕێبكەون، كاتێك منداڵێك ویستی بۆ دواجار ماڵئاوایی لە باوكی بكات.


ڕۆبەرت پێرازا... ساتی دۆزینەوەی ناوی كوڕەكەی لەسەر مۆنۆمێنتی قوربانیەكانی ڕووداوە تیرۆریستیەكەی 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریكا.


منداڵێك لەو ڕاستیە تێناگات كە باوكی ئالودەی مادە هۆشبەرەكانە، بۆیە هەوڵدەدات یارمەتی بدات تاوەكو هەستێتەوە سەر پێیەكانی.


دایكێك گۆڕی منداڵەكەی بەشێوەیەك دروستدەكات كە براكەی بتوانێت یاریی لەسەر بكات...


كاردانەوەی منداڵێكی نەمسایی كە لە هەتیوخانەیەكدا دەژیا، كاتێك ڕێكخراوێكی خێرخوازی لەكاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا جوتێك پێڵاوی تازەیان بەخشی.

س.م


ئه‌م بابه‌ته 39331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM