خەندان-
بەپێی راپرسییەک، زۆر کەس
پێیانوایە گۆریلایەک ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیاترین بەرژەوەندی بۆ هاوڵاتیانی
دەبێت و لە کاندیدی دیموکرات و کۆمارییەکان باشترە.
راپرسییەکە، لە پێگەی
(پەبپلیک پۆلینگ) ئەنجامدرا، لەمیانەی پرسیارەکاندا دەربارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا،
پرسیار لە بەشداربووان کرا کام کاندیدیان پێباشە ببێتە سەرۆک، ئەنجامێکی چاوەڕوان
نەکراوی هەبوو.
بەشداربووان بەڕێژەی ٤٨%
هیلاری کلینتۆن-یان هەڵبژارد، دۆناڵد ترەمپیش رێژەی ٤٣%ی بەرکەوت و ٤% هەڵبژاردەی
"دڵنیا نیم"یان لێدا، بەڵام ئەو ٥%ی کە ماون دەنگیان بە
"هارامبی" دا.
هارامبی یەکێکبوو لە گۆریلا
ناودارەکانی یەکێک لە باخچەکانی ئەمریکا و لە مانگی ئایاری رابردوودا بەهۆی
هێرشکردنە سەر منداڵێک لەلایەن ستافی باخچەکەوە کوژرا.

س.م
ئهم بابهته 8059
جار خوێنراوهتهوه