خه‌ندان- ئارام یوسف
به‌رپرسێكی پۆلیس رایگه‌یاندووه كه 10 ژن به‌هۆی له‌به‌ركردنی جلی مه‌له‌ی ئیسلامی "بۆركینی"وه له شاری كانی باشووری فه‌ڕه‌نسا له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا ده‌ستگیركراون.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت له فه‌ڕه‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌به‌ركردنی جلی مه‌له‌وانی ژنان كه جه‌سته‌یان دیارنیه قه‌ده‌غه‌كراوه. به‌پێی
رۆیته‌رز
یه‌كێك له‌و سێ شاره‌ی كه بۆركینی تێدا قه‌ده‌غه‌كراوه رایگه‌یاندووه كه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جلانه پێچه‌وانه ده‌ستووره، ئه‌م قهدهغهكردنهش دوای ئه‌و هێرشه هات كه كه‌سێكی تووندڕه‌و له شاری نیس ئه‌نجامیدا و به‌هۆیه‌وه 85 كه‌س كوژران له رۆژی جه‌ژنی باستیل له 14 تهمموز.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو گروپه ئیسلامییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و هه‌نگاوه ناده‌ستووریه و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی و گوزارشت له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵكی له ئیسلام بترسن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له فه‌ڕه‌نسا بڕیار له باره‌ی یاسایی بوون یان یاسایی نه‌بوونی قه‌ده‌غه‌كردنی بۆركینی بدات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
ئه‌م بابه‌ته 12968
جار خوێنراوهتهوه