كوڕی‌ سه‌رۆكی‌ گه‌وره‌ترین مافیای‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان رفێنرا


خه‌ندان- ئارام یوسف

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ چێشتخانه‌ی‌ لالیتچی‌ له‌ مه‌كسیك كوڕێكی‌ ئال چاپۆی‌ سه‌رۆكی‌ گه‌وره‌ترین مافیای‌ بازرگانیكردنی‌ به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و پێنج كه‌سی تریان رفاند.

ئال چاپۆ كه‌ پێش ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ گروپی‌ مافیای‌ سینالوای‌ ده‌كرد كه‌ به‌گه‌وره‌ترین گروپی‌ مافیای‌ بازرگانیكردنی‌ به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ناسراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رفێنراویشن سه‌ر به‌و گروپه‌ن.

خیسۆس ئه‌لفرید گۆزمان سالازار، كوڕه‌ بچۆوكی‌ ئال چابۆیه‌ كه‌ پێش ده‌ستگیركردن له‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌م سه‌رۆكایه‌تی‌ گروپی‌ مافیاكانی‌ سینالوای‌ ده‌كرد.

ئال چاپۆ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا توانی‌ له‌ یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی‌ وڵاتی‌ مه‌كسیك ( كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌هێز پاسه‌وانی‌ ده‌كرا) هه‌ڵبێت. به‌ڵام دواتر له‌ یه‌كێك له‌ دوورگه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئه‌منی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستگیركرایه‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ مه‌كسیك رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كارێكی‌ قورسه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ تاوانی‌ رفاندنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ناسنامه‌ ساختانه‌ی‌ له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ جێهێڵراون.

چێشتخانه‌ی‌ لالیتچی‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ بیویرتۆ فالارتا كه‌ شوێنێكی‌ گه‌شتیاری‌ میللیه‌.


ئه‌م بابه‌ته 12606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM