ئاگره‌كه‌ی‌ كالیفۆرنیا؛ هه‌زاران كه‌سی‌ ئاواره‌ كردووه‌

ئاگره‌ گه‌وره‌که‌ی‌ باشوری‌ ویلایه‌تی‌ كایفۆرنیای‌ ئه‌مریكا

خه‌ندان-

تیمه‌كانی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ له‌ باشوری‌ ویلایه‌تی‌ كایفۆرنیای‌ ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ به‌هێزترین ئاگری‌ ناوی‌ ده‌به‌ن كه‌ بینیویانه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ویلایه‌ته‌كه‌، فه‌رمانیان كردووه‌ به‌ چۆڵكردنی‌ ناوچه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ 82 هه‌زار كه‌سی‌ تێدا ده‌ژین.

ئاگره‌كه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ The Blue Cut ماڵه‌كان و رێگه‌ی‌ پێكه‌وه‌به‌ستنی‌ هه‌ردوو ویلایه‌تی‌ كایفۆرنیاو نیفادای‌ داڕوخاندووه‌، به‌شێك له‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ ماڵ و حاڵی‌ خۆیان جێهێشتووه‌.


ئاگره‌كه‌ی‌ كالیفۆرنیا

ئاگره‌كه‌ رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد له‌ رێڕه‌وێكی‌ شاخاوی‌ كه‌ به‌ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، رۆژی‌ دواتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوو روبه‌ری‌ نزیكه‌ی‌ 47 میلی‌ چوارگۆشه‌ی‌ گرته‌وه‌.

فراوانبونی‌ ئاگره‌كه‌ له‌كاتێكدا بوو هه‌وڵه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی‌ به‌به‌شداری‌ 1300 كارمه‌ندی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌ستیپێكردبوو.


مایك واكوسكی‌ فه‌رمانده‌ی‌ تیمی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ رایگه‌یاند، تائێستا به‌ بارودۆخی‌ وا سه‌ختدا تێنه‌په‌ڕیوون، به‌درێژایی زیاتر له‌ 40 ساڵ.


تیمەكانی ئاگركوژێنەوە 

هه‌روه‌ها مارك هارتویغ سه‌رۆكی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ سان برناردینیو ده‌ڵێت "ئاگركه‌ به‌به‌هێزی‌ و چڕی‌ و خێراییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ ناوچه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر نه‌مانبینیووه‌".

ده‌سه‌ڵاتداران تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ مردنیان به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌وه‌ تۆمارنه‌كردووه‌، به‌ڵام سه‌گی‌ پۆلیسی‌ سه‌رقاڵی‌ گه‌ڕأنه‌ به‌دوای‌ ته‌رمدا.


ئاسەواری ئاگره‌كه‌ی‌ كالیفۆرنیا 

هه‌روه‌ها تائێستا ژماره‌ی‌ خانووه‌ وێرانبووه‌كان تۆمارنه‌كراون، كه‌ به‌شێك به‌ سه‌دان ماڵ ده‌یخه‌مڵێنن.

ئیبرل كریستی‌ یه‌كێك له‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ باس له‌و ترسه‌ ده‌كات كه‌ روبه‌ڕووی‌ بووه‌ته‌وه‌ "ئاگره‌كه‌ له‌هه‌موو شوێنێك هه‌بوو له‌ ته‌نیشم و پشتمه‌وه‌".


تیمەكانی ئاگركوژێنەوە  


 ئاگره‌كه‌ی‌ كالیفۆرنیا  



ئه‌م بابه‌ته 1154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئاگر‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM