نرخی‌ دراوه‌كان؛ دۆلار جێگیره‌

نرخی‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 700 دیناره‌

خه‌ندان-

نرخی‌ 100 دۆلار به‌یانی‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 700 دیناره‌، به‌راورد به‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ جێگیره‌.

ئاكام عه‌بدولاَ له‌ كۆمپانیای‌ سمبولی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاڵوگۆری‌ دراو به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند "ئه‌مرۆ نرخی‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 128 هه‌زار و 700 دیناره‌،  ئه‌وه‌ش هه‌مان نرخی‌ ئێواری‌ دوێنێیه‌ له‌كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕ".

وتیشی‌ "نرخی‌ 100 یۆرۆ 145 هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ندیش 167 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر 37 هه‌زار دیناره‌ و 100 لیره‌ی‌ توركیش به‌ 44 هه‌زار دیناره‌".

 نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلار، 100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 113 دۆلار و 5 سه‌نته‌و 11 پاوه‌ندیش به‌رامبه‌ر 130 دۆلارو 60 سه‌نته‌".


ئه‌م بابه‌ته 1694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌دۆلار ‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM